کانونی دوھەم 14, 2022 18:14 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران: لە شەڕی دیپلۆماسیش دا دەبێ خیرەتمەندانە بوەستین

خەتیبی نوێژی ھەینیی تازران بە دەربڕینی ئەمەی کە دوژمن زیاتر لە ئێران پێویسشتی بە ڕێککەوتنە لە دانوستانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان وتی: لە شەڕی دیپلۆماسیش دا دەبێ خیرەتمەندانە بوەستین.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین موحەممەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری لە خوتبەی دووھەمی نوێژی ھەینیی ئەم حەوتەیەی تاران وتیشی: ئێران لە دانوستانی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان ھیچ پەلەیەکی نییە، بەڵام ناشھێڵێ دانوستانەکان ببێتە ڕەوتێکی بڕست بڕ.

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین موحەممەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری وتیشی: لە سیاسەتی دەرەوەیی دا کاتێک کە پاڵپشتەکەی گەلی بوێری ئێرانە، دیارە دئەبێ دانوستانکارانیش ھێزمەند بن و لە ھیچ نەترسن و بە حیکمەت و زیرایەتی و پشتبەستن بە خوداو نەگبیر کردن پیلانەکانی دوژمن پوچەڵ کەنەوە.

درێژەی خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا کە لە ڕۆژی سێھەمی ژانویەوە لە پێتەختی نەمسا دەستی پێ کراوە لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوو لە ئاستی جۆربەخجۆردا بەردەوام بووەو ھەرواش درێژەی ھەیە.

سەرپەیڤ