کانونی دوھەم 14, 2022 21:56 Asia/Tehran
  • توییتی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لەپاش دیداڕی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە دیدارەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین پێی داگرت: لە بارەی ھیاوکاریی تۆکمەوتەواوو ڕاوێژ سەبارەت بە دانوستانی ڤییەنا بە ھاوبیروڕاییەکی باش گەییشتووین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان کە سەردانی چینی کردووە، ئەمڕۆ دوای دیداری لەگەڵ ھاوتاکەی لە توییتێکدا نووسی: لە سەرەتای ساڵی تازەی ٢٠٢٢ زۆر خۆشحاڵم کە یەکەم سەردانی فەرمیی خۆمم بەناوی وەزیری ڕدەرەوەی ئێران بۆ چین ئەنجام داوە.

وتیشی: لە دیداری «وانگ یی» ڕاوێژکاری دەوڵەت و وەزیری دەرەوەی چین لە زۆزر بواری بەربڵاودا لەوانە بەرنامەیەکی ھاوکاریی تۆکمەوتەواوو ڕاوێژ کردن سەبارەت بە دانوستانەکەی ڤەییەنا بە ھاوبیروڕاییەکی باش و گرینگ گەییشتین.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ھیوادارم پەیوەندییەکانی ئێران و چین بە بازدان بگاتە پەنجا ساڵی دووھەمی خۆی ، ھیەروەھا بە ئاواتم یارییە زستانییەکانی پەکین کە لە جێژنی بەھارەی چینی دا بەرپا دەکرێت، ھەڵگری کەیف  خۆشی و گەشاوەیی بێت بۆ ھەموو دنیا لە سەردەمی تەشەنای کۆرۆنادا.

سەرپەیڤ