حوزه‌یران 23, 2022 11:33 Asia/Tehran
  • لە دیداری لاڤرۆڤ ، جەختی رەییسی لەسەر قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئامادەبوون و دەستێوەردانێکی وڵاتانی بیانی لە دەریای خەزەر

 سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە لەسەر گرینگیی هاوکاریی وڵاتانی دراوسێ لە دەریای خەزەر و قەدەغەکردنی هەر جۆرە ئامادەبوونی سەربازیی بیانی لە ناوچەکە بە تایبەت دۆخی دەگمەنی کەناراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە ڕۆژی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تاران، لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەوە.

سه ید ئیبراهیم ڕه ییسی سه رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران له  کۆبوونه وه ی ئێواره ی ڕۆژی چوارشه ممه له گه ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه زیری ده ره وه ی ڕووسیا، کۆبوونه وه و وتووێژه کانی نێوان سه رۆک و به رپرسانی ئێران و ڕووسیای به نیشانه ی ویستی جددی ئه و دوو وڵاته بۆداڕشتنی سەردەمێکی نوێ  لە ھاریکاریی ستراتیژییکی سوودبەخش زانی بۆ ئەو دوو نەتەوەیە، لەوان لە بواری ئابووری.

سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ڕاپۆرتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ دوایین ڕه‌وشی فراوانبوونی هاریکارییه‌ ئابوورییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: به‌هێزکردنی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی چاره‌سه‌رێکی کاریگه‌رە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ”.

ڕەئیسی هەروەها جەختی لە گرنگیی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا بە زووترین کات و ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەم ڕووەوە کرد و وتی: گومانی تێدا نییە کە ھەڵخڕاندنەکانی ئەمریکا و ناتۆ ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە پێکھتنی ئەم شەڕ و تێکھەڵچوونانە .

لەم دیدارەدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی ڕەهەندەکانی هاوکاریی تاران و مۆسکۆ لەوان لە بواری ئابووری دا خستەڕوو و جەختی لە ئامادەیی و ھۆگریی وڵاتەکەی کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئاستێکی ستراتیژی.

سەرپەیڤ