حوزه‌یران 23, 2022 13:54 Asia/Tehran
  • پێشوازیی فەرمیی ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لە لاڤرۆڤ

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشوازی له‌ هاوشانە ڕووسییه‌که‌ی کرد.

 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەسەر بانگهێشتی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە تاران.

دوێنێ لاڤرۆڤ لەگەڵ گەیشتنی بە تاران لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

ئەمە یەکەم سەردانی لاڤرۆڤە بۆ تاران لە سێزدەهەمین حکومەتی ئێران دا.

لەم پێوەندییەدا و بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئێران پرێس، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە لە وەڵامی بانگهێشتی هاوشانە ئێرانییەکەی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە تاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان  پێشوازی لێکرا .

وه زیرانی ده ره وه ی ئێران و ڕووسیا ده ستبه جێ چوونه ناو وتووێژه کان و له سه ر مێزێکی دانوستان دانیشتن.

پرسە نێودەوڵەتییەکانی وەک رەوشی رێککەوتنی ناڤۆکی، دۆخی ئۆکرانیا، سووریا، یەمەن و ئەفغانستان، هەروەها هاوکاری ئابووریی نێوان هەردوو وڵات لەو پرسانەن کە لاڤرۆڤ و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان تاوتوێی دەکەن.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا دوای وتووێژەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەشدار دەبن.

سەرپەیڤ