ئاب 05, 2022 17:08 Asia/Tehran
  • وشداری دانی سەرلەشکر سەلامی بە زایونییەکان: ھەڵمەتێکی «بەیتولموقەددەس»تان بەسە

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە زایونییەکان زایونییەکان دەزانن کە «خەیبەرییەکان» کێن، وتیشی: ئەگەر ڕژێمی زایونی ھەڵەیەک بکات، ھەڵمەتێکی «بەیتولموقەددەس»ی بەسە.

ھەڵمەتی «بەیتولموقەددەس» لە ڕیزی گرینگترین و گەورەترین ئۆپراسیۆنەکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بوو کە لەسەردەمی ھێرشی ڕژێمی بەعسی عێراق بۆ سەر ئێران ئەنجامی گرت. لەو ھەڵمەتەدا کە لە ٢٤ی ئاپریلی ١٩٨٢ دەستی پێ کراو ٢٤ی مای ١٩٨٢ کۆتایی پێ ھات، ٥٠٣٨ کیلومەتری چوارگۆشە لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ئێران لەوانە شارەکانی خوڕڕەمشارو ھوەیزە و ھەروەھا سەربازگەی حەمیدیەو جاددەی ئەھواز بۆ خوڕەمشار لە ژێر ڕکێفی ڕژێمی بەعسی عێراق ڕزگار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە نەریتی بەڕێ کرانی تەرمی تازە دۆزراوەی پێنج شەھیدی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکانی ناوچەی خان تومانی سووریا، کە لە تاراندا ئەنجامی گرت، وتیشی: حیزبوڵڵا پاڵەوانی ئەمڕۆو ھێزێکی بەربڵاوو ئامادەو لە سەرھەست و ئامانجدارەو ئەگەر ڕژێمی زایونی لە ھەڵسەنگاندنەکانی دا توشی ھەڵە ببێت، تەنیا ھەڵمەتێکی «بەیتولموقەددەس»ی بەسە.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنی تەوەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر دوژمنان، وتیشی: لە لویبناندا پتر لە ١٠٠ ھەزار موشەک ئامادەی تەقاندنە ھەتا جەھەندەمێک بۆ زایونییەکان خۆش کات.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا لەسەدا ٥٠ی بوجەی سەربازیی جیھانی پێیە، وتی: ئەمریکییەکان ئەمڕۆکە ھیچ شوێنێکیان لە جیھانی ئیسلام دا بۆ ئامادە بوونی ڕاستەوخۆ نییە، بێجگە لە سوچێک لە ڕۆژھەڵاتی فۆرات نەبێت و چەند بنکەیەکی سەربازی لە عێراق دا ھیچی تریان بۆ نەماوەتەوە.

سەرلەشکر سەلامی جەختی لەوەش کردەوە کە، ئیسقانی ھێزە بە ڕواڵەت گەورەکان بە ھۆی موسڵمانانەوە ورد وخاش بووە.

سەرپەیڤ