ئه‌یلوول 22, 2022 15:19 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سپای پاسداران بۆ ستایشکردنی زیرەکیی گەلی ئێران لەمەڕھاوتەریب نەبوونیان لەگەڵ پیلانی بەربەرنامەی دوژمنان

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ستایش کردنی زیرەکیی گەلی ئێران لەمەڕ ھاوتەریب نەبوونیان لەگەڵ پیلانی بەبەرنامەی دوژمنان لە ماوەی ڕۆژاننی ئەم دواییە، پێی داگرت: نەیاران و ڕەوتی نیفاق و دووبەرەکی سازکەری تازە کە ئەمڕۆ بە ڕواڵەت خۆیان بە خەمخۆری ئەم گەلە دەزانن، ھەر ئەوانەن کە دوژمنان بۆ تەنگتر کردنی بازنەی گەمارۆو بایکۆتەکانی تەنانەت ھێرشی سەربازی بۆ سەر وڵات ھان دەدەن.

بەپێی راپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لە سای تێگەییشتن و بەرچاوڕوونی و زیرەکیی گەلی ئێران ، ئەزمونی شکستێکی دیکە لە پێڕستی شکستەکانی بەرەی یەکگرتووی دژە شۆڕش و دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی زیاد کرا.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: سەرکردایەتیی بەهێزی پۆلیس، بە پاڵپشتیی هاونیشتمانیانی ئازیزمان و هاوکاریی هێزە هەواڵگری و ئاسایشتییەکانی دیکەی وڵات، لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشت و ئارامیی کۆمەڵگاو خەڵک و بەرنگاربوونەوەی سەرکەوتووانەی پیلانگێڕییەکانی دوژمن لە تۆماری شانازییەکانی زیاد دەکات.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەم بەیاننامەیەدا هاوسۆزیی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» دەربڕیوە و داوای لە دەزگای دادی وڵات کردووە کە ئەو دەنگۆ سازکەرو چەواشەکارانەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاسایشی دەروونیی کۆمەڵگا دەخەنە مەترسییەوە، ناس بکات و مامەڵەیەکی یەکلاکەرەوە و دادپەروەرانەو لێبڕاوانەیان لەگەڵدا بکات.

سەرپەیڤ