ئه‌یلوول 22, 2022 20:10 Asia/Tehran
  • پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی دەست پێ بوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز جەختی کردەوە: ئەمە پەیامی شەهیدانە، وەستان لە بەرامبەر شەیتانەکان سەرکەوتن و کۆتایی هاتنی ترس و ناخۆشیی لێدەکەوێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا «خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێکی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزو ڕۆژی «میوانیی گوڵاڵەکان» جەختی کردەوە: پەیامی شەهیدان ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ڕاوەستان لە دژی شەیتانەکانی ملھوڕی و ستەم لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی سەرکەوتن و نەمانی ترس و پەژارە.

دەقی پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی تۆزتەکاندن و بۆن پژاندن و گوڵبارانی مەزارگەی شەهیدان لە سەرتاسەری وڵات لە ژێر ناوی «میوانیی گوڵاڵەکان»،لە لایەن حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «شوکری» نوێنەری وەلیی فەقیھ لە بونیادی شەهیدو کاروباری لەخۆبردووان لە گۆڕستانی شەهیدانی بەهەشتی زەهرای تاران خوێندرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە: حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز باشترین و گونجاوترین کاتە بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی ئازیز و بیستنی پەیامەکەیان.

ڕابه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی هه‌روه‌ها وتیشی: په‌یامی شه‌هیدان مزگێنییە بۆ دڵانی ئاماده‌ و گوێگچکە بیساکان.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا «خامنەیی» ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەم پەیامە ژیانبەخشە، هێز و ئومێد دەبەخشێت و پێویستیی ئەمڕۆ و هەمیشەی نەتەوەی گەورەی ئێران و هەموو خەڵکانی بیرئازادی جیهانە.

سەرپەیڤ