تشرینی دووه‌م 24, 2022 16:07 Asia/Tehran
  • بەسیجییانی سەرتاسەری ئێران لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کۆ دەبنەوە

بە بۆنەی حەوتەی بەسیج، بەسیجییانی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەسیجییانی سەرتاسەری ئێران ڕۆژی شەممە بە ئامادە بوون لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیدار دەکەن.

پێنج ملیۆن ئەندامی بەسیج لە سەرانسەری ئێرانەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و یان بە ئۆنلاین بەشداری ئەم بەرنامەیە دەبن.

دیداری بەسیجییانی سەرتاسەری ئێران لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و زیندوو لە میدیای KHAMENEI.IR  و یان کەناڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بڵاو دەبێتەوە.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕاوەستانی بڕینی دەستی ئیستکباری جیهانی لە بەرژەوەندییەکانی ئێران، پیلان و فیتنەی دوژمنان لەدژی ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەی سەند.لە وەها بارودۆخێکدا ئیمام خومەینی (ڕە) لە ٢٦ی نۆڤەمبەری ١٩٧٩ «پێنجەمی سەرماوەزی ١٣٥٨»ی کۆچیی ھەتاوی فەرمانی پێکهێنانی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفانی دەرکرد.

هەر کە گەنجانی ئێران فەرمانی ئیمام خومەینی (رە)یان بیست، بە شێوەی خۆڕسک بەرەو بەرەکانی شەڕی داسەپاوی عێراق بەسەر ئێراندا وەڕێ کەوتن و لە ماوەی هەشت ساڵی بەرگریی پیرۆزدا، بە پێشکەش کردنی گیانی خۆیان شۆڕشی تازەپێگەییشتووی ئیسلامییان پاراست.

سەرپەیڤ