تشرینی دووه‌م 24, 2022 17:40 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: هەناردەکردنی کاڵای نەوتی و نانەوتی سەرەڕای بایکۆتەکانی دوژمن پەکی نەکەوتووە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: هەناردەکردنی کاڵای نەوتی و نانەوتیی ئێران سەرەڕای بایکۆتەکانی دوژمن قەت پەکی نەکەوتووە.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وتیشی: سەرەڕای خواست و هەڕەشەو گەمارۆکانی دوژمن، بەهەوڵی هەموو گەلی ئێران، ئەمڕۆ وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری، بەرهەمهێنان و کۆمەڵایەتیدا بەرەو پێشەوە دەچێت.

ڕەئیسی وتیشی: بە هەوڵی گەنجانی ئێران، ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و پیشەسازیی وڵات سەرەڕای بایکۆتەکان لە سەر چالاکییەکانیان بەردەوامن، پێشکەوتنی باشیش لە پیشەسازیی ئەتۆمی و بەرگری، زانست و تەکنۆلۆژیا و نانۆ بەدی ھاتووەو کۆماری ئیسلامیی ئێران شانازیی زۆری لە بوارە زانستییەکانی جیهان بەدەست هێناوە.

سەرۆکی کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: بیرۆکەی دوژمن ئەوە بوو کە بەرهەمهێنان لە وڵاتدا بە هەڕەشە و بایکۆت پەکی دەکەوێت، کە ئەوە نەکراو ئیرادەی پۆڵایینی گەل وایکرد کار و پێشکەوتن و چالاکی بەو شێوەیە بڕاوتە پێشەوە کە ھەرکەس سەیری زانستە بنەماییەکانمان بکات، پێی سەیر بێت.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی پێنجشەممە بەمەبەستی سەردانیکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی و دیدار لەگەڵ خەڵکی ئیسلامشاری باشووری تاران، سەردانی ئەم شارەی کرد.

سەرپەیڤ