ئادار 17, 2023 11:33 Asia/Tehran
  • وتاردانی ڕابەری مەزنی شۆڕش لە مەزارگەی ئیمامی ڕەزا (ع) لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا

ڕابەری مەزنی شۆڕش لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزدا لە مەزارگەی ئیمامی ڕەزا (ع) وتارێک ئاراستەی گەلی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای سێ ساڵ پەک خران لە بەر پەتای کۆرۆنا، وتاردانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٤٠٢ لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا (ع) بەڕێوە دەچێت.

نوێنەری وەلیی فەقیھ لە خۆراسانی ڕەزەوی، سەرپەرشتیی ئەستانی قودسی ڕەزەوی و پارێزگاری ئەم پارێزگایە لە پەیامێکی هاوبەشدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بانگهێشتی جەماوەریان کردووە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی وتاردانەکەدا.

سەرپەیڤ