May 18, 2022 09:08 Asia/Tehran

ناسا لەم دواییەدا گرتەیەکی سەرنجڕاکێشی لە بارەی گەلەستێرەیەکی ناڕێک و پێک بڵاو کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ناسا گرتەیەکی کە لە کۆتایی ھەواڵەکەدا دانراوە، بڵاو کردوەتەوەو نووسیویەتی: بەخێر بێن بۆ یەکێک لە چالاکترین گەلەستێرەکان لە دراوسێیەتیی ئێمەدا کە بە ناوی «ئێن جی سی ١٥٦٩» ناسراوە.

ئەم گەلەستێرەیە بە خێراییەکی سەدھێندەی گەلەستێرەکەی خۆمان ئەستێرە ساز دەکات. «ئێن جی سی ١٥٦٩» گەلەستێرەیەکی ناڕێک و پێکی کورتەبنەیە لە فەلەکی زەڕافەدا. گەلەستێرە ئەستێرەپژێن (Starburst galaxy) گەلەستێرەیەکە کە لەچاو بایەخی پێکھێنانی ئاسایی ئەستێرە لە زۆربەی گەلەستێرەکاندا بابەخێکی باڵاتری لە ڕووی پێکھێنانی ئەستێرەوە ھەیە.

زانستوەران ھێندێک زانیارییان لەم گرتەیەدا بە دەنگەوە خستووەتە ڕوو ڤەتا بە ئیسکەن کردنی لە خوارەوە بۆ سەر، دیمەنێکی ڕازاوە بخولقێنن.