حوزه‌یران 07, 2022 16:46 Asia/Tehran
  • باڵای بەرز ڕێگرە لە بەردەم توش بوون بە نەخۆشیی دڵەوە

بە پێی گەورەترین موتاڵای جیھان لە بارەی پەیوەندیی باڵا و نەخۆشییەکانەوە، کەسانی باڵابەرز زیاتر گیرۆدەی توشبوون بە نۆرۆپاتی و ھەروەھا چڵکیاتی پێست و ئیسقانن و لە بەرامبەردا ڕادەی توشبوون بە نەخۆشیی دڵ و تەوژمی خوێن و کلۆسترۆڵ تیایاندا زۆر کەمە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە گاردییەن، بە پێی توێژینەوەیەک کە لە لایەن «سریدھاران ڕاغاوان» لە ناوەندی پزیشکیی «Rocky Mountain Regional VA» لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامی گرتووە، باڵای مرۆڤ لەگەڵ ھەڵکشان و داکشانی ئاستی توشبوون بە نەخۆشییەکانەوە لە پەیوەندی دایە.

باڵا لەو ھۆکارانەی ھاوپەیوەند بە توشبوونی چەندین نەخۆشیی ھەرەباو لەوانە نەخۆشیی دڵ یان شێرپەنجەیە.

لە توێژینەوەی زانستوەراندا ئەوە دەرکەوتووە کە باڵای بەرز پەیوەندیی بە نەخۆشیی دەماری کرۆنێری دڵ، تەوژمی خوێن و کلۆسترۆڵەوە ھەیە. ئەم توێژەرانە ھەروەھا پەیوەندییەکی تازەیان لە نێوان باڵای بەرزو مەترسیی زۆری توشبوون بە نۆرۆپاتیی ژینگەیی کە لە ئەنجامی زەبر وێکەوتن لە دەماری ئەندامەکانی لەش دروست دەبێت و ھەروەھا توشبوون بە چڵکیاتی پێست و ئیسقان لەم کەسانەدا دۆزیوەتەوە.

توێژەران ئێستاکە لەم باوەڕەدان کە باڵای مرۆڤ لەوانەیە ھۆکارێکی پڕمەترسیی نەناسراو بێت بۆ چەندین نەخۆشیی باو. لەگەڵ ئەمەش دا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ ڕوون بوونەوەی ھێندێک لەم پێزانینانە پێویست بە موتاڵای زیاتر دەکات و لە توێژنەوەکانی داھاتوویان لە سەر حەشیمەتێکی زیاتر دەکۆڵنەوە.