189کەس بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ گرووپی گوێلەن لە تورکیا قۆڵبەست کران
189کەس بە فەرمانی دادەئەستێنی گشتیی تورکیا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە بە تاوانی هاوکاری کردن لە گەڵ گرووپی گوێلەن لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو دا قۆڵبەست کران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا لە درێژەی گرتنەکان و لێکۆڵینەوەکان لە هوکارانی هاوپەیوەند بە گرووپی گوێلەن بە فەرمانی دادەئەستێنەکانی دانیشتوو لە شاری ئانکارا ئەستەمۆڵ ؛ ئانتالیا "؛ ئالانیا ؛ کایسری "؛ ئاماسیا ؛ سیرت "؛ تەکیر داغ ؛بورسا "؛ سامسون ، ئادانا و ئایدین 189 کەسی گومانلێکراو بۆ وێنە سەرۆکی پێشووی پولیسی دژە شۆڕشی ترابوزان ،شارەوانی پێشووی ئالانیا 17 فەرمانبەری دەرکراوی زانکۆی غازی ، حەوت فەرمانبەری پێشووی وەزارەتی تەندروستی و 52 پولیسی پێشووی ئاسایشی بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ گوێلەن لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لە لایەن پولیسی دژە تڕوڕی تورکیا قۆڵبەست کران .کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا ژوماری کەسانی هاوپەیوەند لە گەڵ تاقمی گوێلەنی بە نزیکی 170 هەزار کەس ڕاگەیاند و وتویان کە ئەو کەسانە بە شێوەی ڕاستەوخو و ناڕاستەوخو لە کودەتای 15 جوولای ساڵی ڕابردووی تئورکیا دەوریان بووە . تورکیا بانگەشەی کردووە کە گوێلەن بە پێکهێنانی گرووپێک ناسراو بە گوێلەن- فوتو - و بە دزە کردنە ناو پێکهاتەکانی دادەوانی ،سەربازی فێرکاری و ئەرکانی دەوڵەتی کودەتای 15 ژولای ساڵی 2016ی تورکیا 249 کەس کوژران و 2 هەزار و 193 کەسیش بریندار بوون دادگاییکرانی هۆکارانی کودەتای بێ ئاکامی 15 جوولای تورکیا لە دەزگەی دادی تورکیا لە ئارادایە و لەو دا فەتحوڵڵا گوێلەن وەک تاوانکاری پلەی یەکەم ناسێندراوە .