ته‌مووز 13, 2019 18:59 Asia/Tehran
  • سێهەم فڕۆکەی هەڵگری سیستەمی ئێس-٤٠٠ لەئانکارا نیشتەسەر زەوی

گواستنەوەی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی کە لەدوێنێتەوە دەس پێ ببوو، ئەمڕۆش پێوشوێن گیراو سێهەم فڕۆکەی بارهەڵگری "İlyushin"ی ڕووسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پێگەی سەربازیی"ئاکینجی" لەناوچەی قەهرەمانانی کازانی ئانکارا نیشتەزەوی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی هابەر حەوت؛ گواستنەوەی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٤٠٠ی ڕووسی کە لە دوێنێوە دەس پێ ببوو، ئەمڕۆش پیوشوێن گیراو سێهەم فڕۆکەی بارهەڵگری "İlyushin"ی ڕووسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پێگەی سەربازیی"ئاکینجی" لەناوچەی قەهرەمانانی کازانی ئانکارا نیشتەزەوی..

بەپێی زانیارییە دەسخراوەکان، فڕۆکەی بارهەڵگری سێهەم کە لەئانکارا نیشتۆتەزەوی بڕێک پارچەی هاوپێوەند بە ناوەندی سەرکردایەتی وکۆنترۆڵی سیستەمی بەرگریی مووشەکی هەڵدەگرێ.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، مووشەکەکانی ئەو سیستەمە هێشتا نەگوێزراوەتەوە تورکیاو ١٢٠مووشەکی سیستەمی ئێس-٤٠٠ لەکاتێکی دیکەدا لەڕێی دەریاوە دەگاتە تورکیا.

ڕێوشوێنی ئەمنیی هێزی ژاندارمری و سوپای تورکیا لە پێگەی سەربازیی ئاکینجی لەباڵاترین ئاستی مومکیندا ڕاپۆر کراوە.