ئاب 19, 2019 11:35 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان چەند سەرۆک شارەوانییەکی کوردی لەسەر کار لابرد

بەفەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکی شارەوانی چەند شارێکی کوردنشین دوورخرانەوە.

ئەردۆغان فەرمانەکەی بەشێوەیەک دەرکردووە، کە سەرۆکی شارەوانییەکانی ئامەدو وان‌و مێردین دوورخرێنەوە و لەشوێنیان قەیووم دابنرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی چواری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانی لەتورکیا بەرێوەچوو، سەرۆک شارەوانییەکانیش لەلایەن گەلەوە هەڵبژێران.

لەدوای بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئەو سێ‌ شارە کوردنشینە ، رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەرو گەمارۆی بینای شارەوانییەکانی ئامەد و وان‌ و مێردین دراوە.