گیرانی دەیان ناڕازی لە شاری دیاربەکری تورکیا
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا دەیان نارازییان لە شاری دیاربەکری ئەم وڵاتە قۆڵبەست کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دوغانی تورکیا؛ کاربەدەستانی ئانکارا لە سێهەمین ڕۆژی خۆپیشاندانی ناڕازییانە لە شاری دیاربەکر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ، ٣٠ کەسیان قۆڵبەست کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزەکانی پۆلیس ڕۆژی رابردوو بۆ بڵاو پێ کردنەوەی ناڕازییان ئۆتۆمبیلی ئاوپژێن و گازی فرمێسکهێنانیان بەکار هێنا و لەگەڵیان تێکهەڵچوون.
شاری دیاربەکر لە سێ ڕۆژ لەمەوبەرەوە، بۆتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی ناڕازییان دژ بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە وەلانانی شارەدارانی سێ شاری کوردنشینی دیاربەکر، ماردین و وان.
به فهرمانی وهزیری ناوخۆی تورکیا و به تۆمهتی پشتیوانیکردن له تیرۆر، "عەدنان سەلجووق مەزراکلی" ، "ئەحمەد تورک" و خاتوو "بەدیعە ئوزگوکچە ئارتان" شارەدارانی شارە کوردنشینەکانی "دیاربەکر"، "ماردین" و "وان" له کارهکانیان دوور خرانهوه و بەرپرسایەتییەکانیان خراوەتە ئەستۆی قایم مەقامەکانی ئەم ناوچانە.
پارتی دیموکراتیکی گەلان و هەروەها پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیایش وەلانرانی سێ شارەداری کوردیان بە کودەتایەکی ئاشکرای سیاسی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە و دوژمنایەتییەکی ئاشکرا دژ بە ویست و ورەی سیاسی و ئازادیی جەماوەر و یاسا و ڕێسا و پرەنسیپەکانی دیموکراسی زانی.