کاردانەوەی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا بە قسەکانی "نەتانیاهۆ" لەبارەی ڕۆخی خۆرئاوایی رووباری ئەردەن
گوتەبێژی پارتی دەستەڵاتداری دادو گەشەپێدان لەبارەی لێدوانەکانیی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەمەڕ داگیرکردنیی بەشگەلێکی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن لەلایەن ئەم ڕژیمەوە، ڕەخنەی گرت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پینجشەممەی هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا، "عۆمەر چێلیک" لەئانکارا گوتی، داگیرکاری ڕێگاچارەنییە،داگیر کرانی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن،ئاسایشت و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئاستی لەناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
"بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی لەمدواییە وادەی دابوو لەکاتی سەرکەوتنی دیسانەوە لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی(کینست)،بەشگەلێکی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن پەیوەکاتە ناوچە داگیر کراوەکان. لێدوانەکانیی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لەبارەی پەیوەسکرانیی بەشگەلیکی ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن بەناوچەکانی ژێر ڕکیفی ئەم ڕژیمە بەرەو ڕووی نەیاریەتی وکاردانەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بۆتەوە.