تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 17:37 Asia/Tehran
  • فەیسەل میقداد: ئەمریکا شکستی هێناوە، تورکیا خۆی تووش نەکا

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لەبارەی هێرشی شیمانەیی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، وتی: خەڵکی سوریا بەرەڤانی لە خاکی وڵاتەکەیان دەکەن و تورکیاش خۆی نەخاتە مەترسی.

"فەیسەل میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی ئەلوەتەنی سوریا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵکی سوریا، داگیرکرانی بستێک لە خاکی وڵاتەکەیان پێ قەبووڵ ناکرێ، وتی: حکومەتی سوریا لەهەوڵدایە هەتا هەموو گیروگرفتەکانی وڵات بەشێوەی ئیجابی و بەدوور لە توندوتیژی چارەسەر بکات.

ئەو بەرپرسە سوریە هەروەها لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لەباکوری سوریا وتی: ئەمریکا ئێستا لەئاستی جیهانیدا شکستی هێناوەو گەڵاڵە و پلانەکانیان چ لە کەنداوی فارس، ئەفریقا، ئاسیاو یان کێشە لەگەڵ ڕووسیاو چین بێ ئاکام بووە.

دەمشق چەندین جار هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر خاکی سوریای بەکردەیەکی داگیرکەرانە زانیوەو ئیدانەی کردووە.

سەرپەیڤ