تشرینی دووه‌م 08, 2019 12:38 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی سەرۆک کۆماری ترکیا لەدژ ئوروپا

سەرۆک کۆماری ترکیا، هەڕەشەی لە ولاتانی ئوروپایی کرد، ڕێگا خۆش دەکا بۆ هاتنی ئاوارە سوریەکانی جێگیر لە ترکیا بەرەو ئوروپا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فرانس پرێس، "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" رۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "ڤیکتۆر ئوربان" سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا لە بوداپستی پایتەختی ئەو وڵاتە هەڕەشەی کرد، بێتوو یەکێتی ئوروپا لەمەڕ پرسی ئاوارە سوریەکان یارمەتی ترکیا نەدا، ڕێگا خۆش دەکا بۆ چوونی ئەو ئاوارانە بەرەو ئوروپا.

سەرۆک کۆماری ترکیا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد داکۆکی بکات لە گەڵاڵەی رادەست کرانەوەی بەشێک لە ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان.

رەجەب تەییب ئەردۆغان وتی: ترکیا میوانداری زیاتر لە چوار ملوێن پەناخواز لەوان نزیک بە سێ ملوێن و٦٠٠هەزار ئاوارەی سوریە کە لەبەر شەڕ لە وڵاتەکەیان لەوێ هەڵاتوون و ئەگەری ئەوە هەیە کە بەشی زۆری ئەو ئاوارانە بۆ ئوروپا کۆچ بکەن.

بەپێی ڕێککەوتننامەی ساڵی٢٠١٦ی نێوان تورکیاو یەکێتی ئوروپا، ئانکارا بە وەرگرتنی یارمەتیی دراڤی، ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ ئەوەی ڕەوتی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئوروپا کۆنترۆڵ بکا.