تشرینی دووه‌م 16, 2019 16:43 Asia/Tehran
  • هەوڵی ترکیا بۆ گەڕاندنەوەی تیرۆریستانی ئوسترالیایی

سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند، حکومەتی تورکیا لەهەوڵدایە بۆ گەڕاندنەوەی ڕەشەکوژانی ئوسترالیایی ئەندامی داعش بۆ وڵاتەکەیان .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، میدیا ئاسیاییەکان رۆژی شەممە ڕایانگەیاند، حکومەتی ترک داوای لە حکومەتی ئوسترالیا کردووە ڕەزامەندیی دەرببڕێ لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو ترۆریستانەی داعش کە هاووڵاتیی ئوسترالیان و ئێستا لەسوریان.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، حکومەتی ئوسترالیا جارێ لەگەڵ ئەو داوایەی ترکیا ڕەزامەندیی دەرنەبڕیوە.

ئێستا هەشت ئەندامی ئوسترالیایی داعش لە گرتووخانەکانی ترکیادان و زیاتر لە شەست ژن و منداڵی ئوسترالیاییش لە کەمپی "ئەلحەول" لە باکوری سوریا ڕادەگیرێن.

هەرلەوبارەوە، وەزارەتی ناوخۆی ترکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەش هاووڵاتی ئاڵمانی و هاووڵاتییەکی ئینگلیزی سەربە گرووپی ترۆریستیی داعش گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.

ترکیا چەند رۆژ لەوەپێش هەڕەشەی کردبوو، بێتوو وڵاتانی رۆژاوا پێبەندی وادە دراڤییەکانیان بەئانکاڕا نەبن، هەزاران بەندکراوی داعش دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکانیان تەنانەت ئەگەرمافی هاووڵاتی بوونیشیان لێ سەندرابێتەوە.

سەرپەیڤ