کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:20 Asia/Tehran
  • شاندی جەهەپە: نەخۆشی دەمیرتاش جیدیە

جێگری جەهەپە و وتەبێژی کۆمسیۆنی پیداچوونەوە بە سەر کاروباری زیندانەکانی تورکیا کە لە سەرووی شاندێک لە نوێنەرانی جەهەپە لە زیندانی ئیدیرنە لەگەڵ دەمیر تاش دیدارو چاوپێکەوتنی کردووە وتی: نەخۆشی دەمیرتاش جیدیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، شاندی پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا جەهەپە بە سەرۆکایەتی وەلی ئاق بابا، جێگری جەهەپە ووتەبێژی کۆمسیۆنی پیداچوونەوە بە سەر زیندانەکانی تورکیا هاورێ لەگەڵ زینەل ئامرە ، نوێنەری ئەستەمبوڵ لە پەرلەمانی تورکیا وبایرام ییلماز کایا ، نوێنەری غازی ئەنتیپ لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش ، سەرۆکی هاوبەشی پێشووی پارتی دێموکراتێکیئ گەلان هەدەپە دیدار وچاوپێکەوتنی کردووە ولەحاڵی ناوبراو ئاگادر بووەتەوە. دوابەدوای ئەم دیدار وچاوپێکەوتنە ، وەلی ئاق بابا بە هەواڵنێرانی وت: دۆخی جەستەیی دەمیرتش باش نیە. هۆی دیدار وچاوپێکەوتنمان لەگەڵ ناوبراو سەردان لە سەرۆکی هاوبەشی پێشووی هەدەپە دوابەدوای بڵاو کرانەوەی هەواڵی نەخۆشیەکەی بوو. بەر لە هەر شتێک دەبێ ڕابگەیەنم ورەی دەمیر تاش زۆر بەرزە. حەوتەی پێشوو ڕۆژی سێشەممە هۆکانی نەخۆشی لەناوبراو دەرکەوتووە وبە هۆی گیرانی هەناسە ونەگەیشتنی هەوا بێهوش بووە. دوابەدوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانە بە تێپەڕینی چەند ڕۆژ لەم حاڵەی بریکارانی ناوبراو هەواڵەکەیان بە میدیاکان ڕاگەیاند . ڕوانگەی دەمیرتاش لەسەر ئەمەیە کەئەم نەگوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانە بە شێوەی بەئەنقەست لە لایەن وەزاڕەتی دادئەستێنیەوە ئەنجام بووە. ٢٠ ساڵە کە لەگەڵ وەها نەخۆشێەک دا دەس وپەنجە نەرم دەکات. بەڵام لە سێ ساڵی ئەم دواییە نەخۆشیەکەی پێشڕەفتی کردووە. بە ئێمە ڕایگەیاندووە " ئەگەر بمرم بەرپرسی مردنی من کەسانێکن کە منیان خستووەتە بەندیخانەوە. ئاق بابا پیداگری کرد نەخۆشی دەمیرتاش جیدی بووە ودەبێت هەرچی خیراتر تەگبیری پزیشکی بۆ بگیردرێت.