کانونی دوھەم 16, 2020 17:05 Asia/Tehran
  • ئاکام و ئەنجامی ڕاپرسەک لە تورکیا : ئاستی پاڵپشتی و لاگری لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تورکیا دابەزیوە

زانکۆی " قادرخاس "ی تورکیا ئاکام و ئەنجامی توێژینەوەی ساڵی ٢٠١٩ی خۆی کە هەموو ساڵێک بە ناوی " هۆگریی تورکیا" ئەنجامی دەدات بڵاوکردەوە کە لە بەشێک لەو ڕاپۆرتە دا هاتووە : ئاستی پاڵپشتیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تورکیا دابەزیوەو کەم بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، زانکۆی قادر خاس ی تورکیا ئاکام وئەنجامی توێژینەوە ی ساڵی ٢٠١٩ کە هەموو ساڵ بە ناوی" هۆگریەکانی تورکیا ئەنجام دەدات بڵاو کردووەتەوە کە لە بەشێک لەم ڕاپۆرتە داهاتووە: حزبی دادوگەشە ئاکەپە سەبارەت بە ئاکام وئەنجامێک کە لە دوو هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا بەدەس هاتووە بە ڕادەی سەتی دوو پوێنت پێنج لەگەڵ دابە زین ڕووبە ڕوو بووەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی تورکیا مەهەپە ئاستی پێویستی سەتی دەی هەڵبژاردنەکانیش ناتوانێ بە دەس بێنێت ودەنگەکانی ئەم پارتە هاوڕێ ئاک پارتی بە گشتیی گەیشتووەتە  سەتی پەنجا. بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی جمهوریەت ،لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتە دا هاتووە: لە پشتیوانی ئەنجام دراو لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیایش ڕەوتی دابەزین لە ئارادایە. لە حاڵێکدا کە پشتیوانی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٧ لە ئاستی گەورەدا تورکیا سەتی ٤٩ پوینت حەوت بووە ئەم بڕە لە ساڵی ٢٠١٨ سەتی ٣٣پوینت شەش بووە ولە ساڵی ٢٠١٩ یش گەیشتووەتە سەتی سیی پوینت نۆ. هەروەها ئاماری کەسانێک کە ڕایانگەیاندووە لە ئەردۆغان پشتیوانی ناکەین ، لەساڵی ٢٠١٩ بۆ سەتی ٤١.٣زیادی کردووە.