کانونی دوھەم 16, 2020 20:11 Asia/Tehran
  • بروسکەی قلیچدار ئۆغلۆ بە ئەردۆغان : سەرجەم پەناخوازە ئیدلیبیەکان لە کۆشکی سەرۆک کۆماری نێشتە جیی بکە

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا جەهەپە بە ڕەخنە و گازەندە لە هەڵوێستی دەرەکی تورکیا ڕوو لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵی : هەموو پەناخوازە ئیدلیبیەکان لە کۆشکی سەرۆک کۆماری نێشتەجێ بکە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ ، ڕێبەری پارتی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا جەهەپە بە رەخنە وگازەندە لە سیاسەتی دەرەکیەکانی تورکیا وتی: ئەردۆغان لە بارەی ئیدلیب بیروڕایەکی دەربڕیوە وپیداگری دەکات کە لە ئیدلیب براکانمام دین . هەموو ئەوان لە کۆشکی سەرۆک کۆماری خۆ نێشتە جیی بکەن. لە کۆشکی خۆم زکیان تیر کە. یەک ملیۆن پەنابەر ؛لە ئیدلیب خەرێکی بەدی هێنانی شەپولی نوێی لە پەنابەریەتی بەرەو تورکیان . تورکیا بە بێ هیچ کارێک تەنیا خەرێکی پاڕانەوە لە پوتینە. چونکە نیشتە جی کردنی ئەم بارستایە لە پەنابەران لە ناوخۆی تورکیا غەیرە مومکینە. قلێچدار ئۆغلۆ لە درێژەی بیروڕادەربڕینەکەی دا وتی: ئەگەر لە وڵاتێک دادگەرەکانی ئەو وڵاتە لە بەرانبەر کەشێک کە ؛لە کۆشک دا دانیشتووە هەڵس وکەوت بکات ئەمە بەو مانایەیە کە لەو وڵاتەدا دادگەری نیە . کاتێک کە لە ئازادی میدیا قسە دەرکرێت سەدان ڕۆژنامەوانی زیندانی دەبێ لە بەر چاو بگیر درێن.سەدان ئاکادمیسین تەنیا لەبەر ئەمەکە بەیان نامەی ئاشتییان مۆر کردووە لە کار دەرکردوون . ئێتساکەیش کەشێک کە چەک بە دەس وێنەکانی خۆی لە فەزای مەجازی دا بە شانازی بڵاو دەکاتەوە وەکوو مامۆستای زانکۆی زانستی سیاسی ئانکارا هەڵدەبژێرن . کەسانێک کە ئەم وڵاتە ئیدارە دەکەن بانگهێشتیان  دەکەم بە ئاوەز وعەقل ومەنتیق .