May 24, 2020 10:50 Asia/Tehran
  • دژایەتی کردنی ئانکارا لە گەڵ بڕیاری یۆنان بۆ ڕۆنانی شوورەی جیاکەرەوە لە سەر سنووری ھاوبەشی دوو وڵات

وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا دژایەتی نیشاندا لە گەڵ بڕیاری یۆنان بۆ رۆنانی شوورەی ئاسایشی لە سەر سنوری ھاوبەش بە مەبەستی رێگرتن بە ھاتنی کۆچبەران بۆ نێو خاکی خۆی .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەئیەتورکیا سەر لە بەیانیی یەگکشەممە وێڕای دژایتی کردن لە گەڵ بڕیاری یۆنان  بۆ دانانی فەنس و شوورەی ئاسایشی لەسەر سنووری دوو وڵات ، جەختی کردەوە رێگای گۆڕانی یەک لایەنەی سنووری ھاوبەش بەم وڵاتە نادات . 

لە بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە ف دوای ئەوەی کە بۆنان لە رێکەوتی 15 ی نیسان ئانکارای ئاگادار کردەوە کە خەریکی دانانی فەنس لەسەر سنووری ھاوبەشی دوو وڵاتە ف ئەموەزاڕەتخانەیەش لە رێکەوتای 11 ی ئایاردا نامەیەکی بۆ ئاتێن نووسی و داوای لێکرد شونێ وردی فەنسەکان رابگەیەنێ تا لیژنەی دوو قۆڵی لەسەر بڕیار بدات . 

پێوندی نێوان ئاتێن و ئانکرا ماوەیەکە لەسەر پرسی چوونی کۆچبەران و پەناخوازان لە خاکی تورکیاوە بۆ  یۆنان تێکچووە و ھەردوو وڵات یەکتر توانبار دەکەن بە بەزاندنی سنووری ئاسمانیی و دریایی یەکیتر . 

سەرپەیڤ