فڕینی فڕۆکەی باریی ئیسراییلی بۆ تورکیا دوای 10 ساڵ
May 24, 2020 19:17 Asia/Tehran
باڵوێزی رژێمی زایۆنی لە تورکیا باسی یەکەم فڕینی باریی رژێمی زایۆنیی دەکات بۆ ئەستەموڵی تورکیا دوای 10 ساڵ .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی تەسنیم ، ژمارێک لە بەرکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە تورکیا باسی فڕینی فڕۆکەی باریی ئیسراییلیان کردبوو دوای 10 ساڵ کە ئەمڕۆ روی گیلاد ئەم ھەواڵەی پشتڕاستکردەوە .
دادئەستێنی تورکیا ھەموو دۆسیەکانی گەمی ماڤی مەڕمەڕە ی لە دژی رژێمی زایونی بە کۆتایی ھاتوو راگەیاند .
10 ساڵ لەمەوبەر بە پەلاماری رژێمی زایۆنیی بۆسەر کاروانی گەمیی ھەڵگری یارمەتیە جەماوەریەکان ناسراو بە پاپوڕی ئازادیی کە بەرەو غەززە دەچون ، لانیکەم 9 شارومەندی تورکیا گیانیان لە دەستدا .