May 29, 2020 04:23 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی حەفتەر: تورکیا ھەڕەشەیەکی پڕمەترسییە بۆ سەر لیبی

وتەبێژی ھێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی یە سەرکردایەتیی ژەنراڵ خەلیفە حەفتەر، دەستوەردانی تورکیای بە ھەڕەشەیەکی پڕمەترسی بۆ سەر ئەو وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئەلبوابە»،«ئەحمەد مسماری» بە ڕاگەیاندنی ھەواڵی گەییشتنی ژمارەیەک لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بە میسراتەی لیبی، وتیشی: ھێزەکانی ئێمە ئامادەی بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە دەستوەردانێکی زیاتری تورکیا لەو وڵاتەدان.

وتەبێژی ھێزەکانی حەفتەر وتیشی: زیانە قورسەکان بووتە ھۆی ھانابردنی میدیاکانی تورکیاو لایەنگرەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی چاوڕاو دەنگۆ.

ھێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی «خەلیفە حەفتەر» کە لە ڕۆژھەڵاتی لیبی دا مۆڵ دراون، لە ئاپریلی ٢٠١٩ بە داکۆکیی میسر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، عەرەبستان و چەند وڵاتی ڕۆژئاوایی ھێرشیان کردووەتە سەر تەرابلۆسی پێتەخت کە لە ژێر ڕکێفی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی دایە، بەڵام بەرەوڕووی خۆڕاگریی ھێزەکانی دەوڵەت بوونەتەوە.

دەوڵەتی تورکیاش لە ئێستادا بەشێوەی فەرمی داکۆکی لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی یە سەرۆکایەتیی «فائیز سەڕاج» دەکات و لە ڕووی سەربازی و ئاسایشتییەوە یارمەتیی دەدات.

سەرپەیڤ