تەقینەوەی کارگەیەکی ڕستن لە ئەستەمۆڵی تورکیا
May 29, 2020 18:41 Asia/Tehran
دو کەس لە بەر تەقینەوەی کارگەیەکی ڕستن لە ئەستەمۆڵی تورکیا کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، ئەم تەقینەوەیە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی لە گەڕەکی «باشاک»ی شاری ئەستەمۆڵ ڕووی داو لە ئەنجام دا بەشێک لە بینای کارگەکە داڕووخا.
پارێزگاری ئەستەمۆڵ بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھێشتا ھۆی تەقینەوەکە ڕوون نییە، باسی ناردرانی تاقم گەلی فریاکەوتن بۆ شوێنی ڕووداوەکەی کرد.