حوزه‌یران 01, 2020 09:56 Asia/Tehran
  • کتێبخانەی جەلادەت بەدەرخان لە شاری سێرت ڕووخێندرا

سەرپەڕەشتی حکومیی شارەوانی سێرت لە چوارچێوەی فەرمانێک بۆ پەرەدان بە پڕۆژەی تراموا، کتێبخانەی دیرۆکی و مێژوویی جەلادەت بەدەرخانی لەو شارەدا ڕووخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی کارینجا، "عەلی فواد ئاکێت" سەرپەڕەشتی حکومیی شارەوانی سێرت کە لە بەرواری ١٥ی مەی ٢٠٢٠ لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بۆ ئەو شارە دیاری کراوە، لە چوارچێوەی فەرمانێک بۆ پەرەدان بە پڕۆژەی تراموا، کتێبخانەی دیرۆکی و مێژوویی جەلادەت بەدەرخانی لەو شارەدا ڕووخاند.

ڕووخاندنی ئەو کتێبخانەیە و لابردنی تابلۆ کوردییەکان لە ئاستی شاردا دەتوانێ بە جۆرێک لە درێژەی سیاسەتی بایکۆتی پارتی دیموکراتیکی گەل (HDP) و لەوان دەرکردنی  ستافی  شارەوانی سێرت، ئەنجام درابێ و بەوەشەوە ئەو هەنگاوانە کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە دواوە بووە.