حوزه‌یران 05, 2020 03:19 Asia/Tehran
  • دوو پەرلەمانتارى هەدەپە مافى پەرلەمانتارییان لێ سەندرایەوە

پەرلەمانی تورکیا لەسەر هەڵوێستەکانیان لەدژى حکومەتى ئەکەپە مافى پەرلەمانتارىی لە دووپەرلەمانتارى هەدەپە سەندەوە.

رۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی تورکیا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانى ئەکەپەو مەهەپە پارێزبەندی و مافی پەرلەمانتاریی لە هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە «لەیلا گوڤەن» و «موسا فارسۆغلەری» سەندەوە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە لەدژى حکومەتى ئەکەپە چەندین لێدوان و هەڵوێستیان دەربڕیوەو ھەر لە بەر ئەمەش لەسەر داواکاریى فراکسیۆنى ئەکەپە مافى پەرلەمانتارییان لێ سەندرایەوە.

سەندنەوەى متمانە لەو دوو پەرلەمانتارە بۆ پەلکێشکردنیانە بۆ بەردەم دادگا لەسەر ئەو تۆمەتانەى ئاراستەیان کراوە کە ئەویش تۆمەتى ئەندامیەتی و پشتیوانیکردنە لەپەکەکە.

له‌ خولى ئەمجارەى پەرلەمانى تورکیادا پەرلەمانتارێکى جه‌هه‌په‌ ئەندامیەتى پەرلەمانى لێ سەندراوەتە‌وه‌و هه‌ده‌په‌ش به ‌هه‌مان شێوه‌ دوو پەرلەمانتارى ئەندامەتییان لێ سەندراوەتەوەو ژمارەیەکیشیان هەڕەشەى سەندنەوەى ئەندامەتییان لەسەرە.

سەرپەیڤ