حوزه‌یران 30, 2020 02:54 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆ سەر مۆڵگەی پەکەکە لە باکووری عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی بەردەوامیی ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە باکووری عێراقی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە، بنکەو بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیایان لە باکووری عێراق دا کردەووەتە ئامانج کە گوایە لە ئەنجامی ئەم ھێزشە ٤١ ئەندامی ئەم پارتە کوژراون.

لەو ئۆپراسیۆنەی وا ١٢ ڕۆژ لەمەبەر دەستی پێ کراوە، حەشارگە   و ھەمەارەکانی تەقەمەنیی پەکەکەش لەنێو براوە.

سوپای تورکیا ٢٧ی مانگی مەی ٢٠١٩ ئۆپراسیۆنێکی بۆ لەنێو بردنی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە باکووری عێراق دا دەست پێ کردووە.

بەغدا گەلێک جار چوونی لەشکریانی تورکیا بۆ ناوچەکانی باکووری بە واتای پێشێل کردنی سەروەریی عێراق زانیوەو شەرمەزاری کردووە.

سەرپەیڤ