ته‌مووز 01, 2020 10:25 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕوسیا بەرامبەر بە ھەگەری فرۆشرانی «ئێس_٤٠٠» لە لایەن تورکیاوە

ھۆگریی ئەمریکییەکان بەرامبەر بە کڕینی «ئێس_٤٠٠» لە تورکیا دژایەتیی ڕووسیای لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، دوابەدوای ھۆگری دەربڕینی ھێندێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی لەمەڕ کڕینی سیستێمی دژی ئاسمانیی «ئێس_٤٠٠»ی چێکراوی ڕووسیا، وتەبێژی دەوڵەتی ڕووسیا جەختی کرد، تورکیا بۆی نییە ئەو سێستێمەی بەرەڤانیی موشەکی بە بێ مۆڵەتی مۆسکۆ بۆ وڵاتێکی سێھەم بنێرێت.

سێناتۆری ئەمریکی « جان تون» لە ڕەوتی خۆتنە بەردەستی پاشکۆیەک بۆ بوجەی سەربازیی ٢٠٢١ ، بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و دیپلۆماسیی نێوان واشێنگتۆن و ئانکارا لە بەر کڕینی سیستێمی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا، پێشنیاری ئەوەی کرد بوو کە واشێنگتۆن دەتوانێ سیستێمی «ئێس _ ٤٠٠» لە تورکیا بکڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەڕەشەی کردووە کە ھەر وڵاتێک ئەو سیستێمە لە ڕووسیا بکڕێت، بایکۆت دەکرێت.

ھەروەھا کۆشکی سپی بەپێی پرۆژەیاسای بوجەی سەربازیی ٢٠٢٠ لە سەریەتی تورکیا لە بەرھەمھێنانی ھاوبەشی «ئێف_٣٥» وەلا بنێت و گرێبەستەکانی فرۆشتنی فڕۆکەشەڕکەرەکانی دیکەی ئەمریکا بە تورکیاش ھەڵپەسێرێت.

واشێنگتۆن گەلێک جار داوای لە ئەمریکا کردبوو کە کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا ھەڵوەشێنێتەوەو لە باتی ئەوە سیستێمی موشەکیی پاتریۆتی چێکراوی ئەمریکا بکڕێت.

ڕادەست کرانی سیستێمی «ئێس_٤٠٠»ی ڕووسیا بە تورکیا لە ژوئیەی ٢٠١٩ دەستی پێ کراو بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕەوتی جێگیرکرانی ئەم سیستێمانە خەریکە جێبەجێ دەکرێت.

سەرپەیڤ