ته‌مووز 10, 2020 15:07 Asia/Tehran
  • پێنج ئەندامی «پەکەکە» خۆیانیان ڕادەستی تورکیا کرد

بنکەیەکی ھەواڵدەریی تورکیا باسی خۆڕادەست کردنی پێنج ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە » بە ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیای کردووە.

ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ئەم پێنج ئەندامەی «پەکەکە» لە بوارگەی سەرسنوریی «خاپور» لە نزیسکی شاری «سلۆپی»ی سەربە پارێزگای شەرناخ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا خۆیانیان ڕادەستی ھێزە دەوڵەتییەکان کردووە.

«تی ئاڕ تی» تورکیا ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردووە کە ھێزە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ھەتا ئێستا ٩٥ ئەندامی پەکەکەیان ڕەزامەند کردووە چەک دانێن و خۆیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی شاری پریسوس لە ژوئیەی ٢٠١٥ پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە.

پەکەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە وەک گروپێکی تیرۆریستی دەناسێندرێت.

سەرپەیڤ