ته‌مووز 10, 2020 16:05 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بەدیداری وەزیری دەرەوەی سویید لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە و یەپەگە

دەوڵەتی تورکیا لە دیداری وەزیری دەرەوەی سویید لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و یە یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئاماژە کردن بە دیداری «ئانا ماریا لیند» وەزیری دەرەوەی سویید لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و یە یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» وتیشی: ئەم کردارەی وەزیری دەرەوەی سویید بە سەرنجدانی جێ و شوێنەکەی، پرسیاری بەبڕشتانە لە بارەی ھەڵوێستی ستۆکھۆڵم سەبارەت بە خەباتی دژی تیرۆریزم دەورووژێنێ و گرینگایەتی دان بە کەسانێکی سەربە لقی چەکداریی ئەو تاقمانە ڕەوشتەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، خەباتی دژی ھەموو شێوازێکی تیرۆریزم ئەرکی ھاوبەشی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە.

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی شاری پریسوس لە ژوئیەی ٢٠١٥ پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە.

پەکەکە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە وەک گروپێکی تیرۆریستی دەناسێندرێت.

 

سەرپەیڤ