ته‌مووز 12, 2020 18:07 Asia/Tehran
  • پەکەکە : لە شەڕ و لێکدانی ئەمڕۆدا 13 لەشکەریی تورکیا کوژراون

له‌ شه‌ڕو پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ، 13 سه‌ربازی لەشکەریی تورکیا کوژران.

 

دیار دەنیز، بەرپرسی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل( هەپەگە ) بە وێستگە نیوزی راگەیاند: پێشنیوەرووی ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 12ی ته‌مموزی 2020، شەڕ و پێکدادنی سەخت لە نێوان ھێزەکانیان و سوپای تورکیا لە چیای خامتیر دەستیپێکردووە.

وتیشی: "لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانی ئەمڕۆدا  13 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون".

ئاماژە بەوەشکرد: "دوێنێ لە گردی شەشدارا و خامتیر لە سێ چالاکی ھێزەکانمان سێ لەشکەریی سوپای تورکیا کوژران".

لەمبارەوە  ئەرتەشی تورکیا تا ئێستا ھیچ روونکردنەوەیەکی نەبووە . 

سەرپەیڤ