ته‌مووز 26, 2020 17:35 Asia/Tehran
  • قلیچدار ئوغڵوو بووەوە بە سەرۆکی جەھەپە

کەمال قلیچدار ئوغڵوو رۆژی رابردوو لە کۆنگرەی حزبی کۆماریخوازی گەل ، بۆ جارێکی دیکە و بۆ شەشەمین جاری بە دوای یەکدا وەک سەرۆکی ئەم حزبە ھەڵبژێردرایەوە .

قلیچدار ئوغڵوو دوای ھەڵبژێردرانەوەی گوتی : من باش دەزانم چ بەرپرسایەتیکی قورسم لەسەر شانە .

نەک ھەر بۆ وڵاتی خۆمان ، بەڵکوو بۆ ھەموو رۆژھەڵاتی ناڤین ، ئاشتی و سەقاممان دەوێ و لە سیاسەتی ئێمەدا شتێک بە ناوی بەرپەرچدانەوە و سازکردنی ئەویتر نیە . 

سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل راگەیاند تورکیا لە ھەلومەرجێکی دژواردایە و 5 کێشەی سەرەکیی وڵات بریتین لە :  نەبوونی سەربەستیی دادڤانی ، قەیرانی ئابووری ، کێشەی داڕشتی پەروەردە ، کێشەی سیاسەتی دەرەوە و دوو جەمسەریی و جێگیر نەبوونی ئاشتی کۆمەڵایەتی . 

پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا بەدرێژایی تەمەنی 100 ساڵەی لە نێو 7 کەسدا دەستاودەستیپێکراوە و یەکەم سەرۆکیشی مستەفا کەمال ئاتاتورک بووە . 

سەرپەیڤ