ئه‌یلوول 12, 2020 07:30 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش رەتیدەکاتەوە کاری بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێ کردبێت

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رەتیدەکاتەوە کاری بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێ کردبێت.

 

باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش دوای ئەوەی سەردانی دەمیرتاشی کرد لە گرتووخانەی ئەدیرنەە ، له تویتێکدا پەیامی دەمیرتاشی بڵاوکردەوە لە بارەی ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاکانی تورکیادا بڵاوبوونەوە و باس لەوە دەکەن دەمیرتاش دەیەوێت پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت.

باشاک دەمیرتاش لە تویتەکەدا نووسیویەتی، "سەڵاحەدین پەیامێکی بۆ خەڵک هەیە. ئەو دەزانێت خەڵک بڕوا بەو درۆ و دەلەسانە ناکات کە باس لەوە دەکەن پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت و گوتی، پێویستە بەم درۆیانە پێبکەنین و تێیانپەڕێنین. سڵاوی بۆ هەمووان هەبوو".

دەمیرتاش گوتوویەتی، "هەدەپە بۆ من تەنیا پارتێکی سیاسی نییە، پرەنسیپەکانی هەدەپە، خەبات و بەهاکانی هەدەپە ژیان و رۆحی منن. زۆر دڵگران دەبم کەسانێک کە دروست بیر دەکەنەوە، ئەو درۆیانە بەهەند وەربگرن و بڕوا بەو هەواڵە نادروست و بێبنەمایانە بکەن". 

 

سەرپەیڤ