تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 21:22 Asia/Tehran
  • فەرەنسا لە ھەوڵی سەپاندنی بایکۆتی یەکێتیی ئەورووپا بە سەر تورکیادایە

وەزیری کاروباری ئەورووپای فەرەنسا وتی: وڵاتەکەی بە نیازی ھاندانی یەکێتیی ئەورووپا دژی تورکیایە بە تایبەت بایکۆت کردنی ئەو وڵاتە لە بەر ھەنگاوەکانی ئانتریک کارانەی ئانکارا.

ھەواڵدەریی فەرەنسا ڕایگەیاندووە:«کەلیمان بیون» ڕۆزی چوارشەممە بانگەشەی کرد، فەرەنسا دوابەدوای زنجیرە ھەوڵەکانی ئانتریک کارانەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە ھاوبەشەکانی لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە کە دژی ناوبراو ھەنگاو ھەڵبگرن بە تایبەت لە ڕووی بایکۆت کردنیەوە.

لە تازەترین بارگرژیی نێوان پاریس و ئانکارا ھەرددوک لا لە سەر قسەکانی دژی ئیسلامیی ئەم دواییەی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا و کاردانەوەی توندی تورکیا و بایکۆتی کەل و پەلی فەرەنسی، ناکۆکییەکی دیکەیان لێ پەیدا بوو.

سەرپەیڤ