کانونی یه‌که‌م 22, 2020 19:01 Asia/Tehran
  • داخوازیی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەمەڕ ئازادکرانی دەستبەجێی سەلاحەددین دەمیرتاش

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی خۆی دا بڕیاری ئازادکرانی «سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیای دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی سکای نیوز، لەدانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەتوندی ئیدانەی دەستگیرکرانی «سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا کراو ئەم دادگەیە داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد دەستبەجێ ناوبراو ئازادبکات.

دادگای مافی مرۆگی ئەوروپا راشیگەیاندووە، تۆمەتبارکردنی «دەمیرتاش» بەتیرۆر بێ بنەمایە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤەو بەدڵنیاییەوە ئامانج لەم هەنگاوەی حکومەتی تورکیا تەنها سیاسییە.

«سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا رۆژی چوارەمی نوامبەری ٢٠١٦ی زایینی لەگەڵ دە پەرلەمانتاری دیکەی پارتەکەی لەوانە «فیگەن یوکسەک داغ» ، ھاوسەرۆکی ھەدەپە دەستگیر کران.

سەرپەیڤ