کانونی یه‌که‌م 23, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: بڕیارەکەی دادگەی ئەورووپا مەرایی کارانەیە

سەرۆک کۆماری تورکیا داخوازیی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپای بۆ ئازاد کردنی «سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیای بە مەرایی کارانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە وتاردانێکدا لەنێو ئەندامانی پارتی دادوگەشە جارێکی تر لە سەر ئەو ڕوانگەیەی پێ داگرت کە بەس دادگەکانی تورکیا بۆیان ھەیە لە بارەی دۆسیەی «سەلاحەددین دەمیرتاش»ەوە بڕیار بدەن و بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سیاسییە.

لەدانیشتنی ڕۆژی سێ شەممەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەتوندی ئیدانەی دەستگیرکرانی «سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا کراو ئەم دادگەیە داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد دەستبەجێ ناوبراو ئازادبکات.

دادگای مافی مرۆگی ئەوروپا راشیگەیاندووە، تۆمەتبارکردنی «دەمیرتاش» بەتیرۆر بێ بنەمایە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤەو بەدڵنیاییەوە ئامانج لەم هەنگاوەی حکومەتی تورکیا تەنها سیاسییە.

«سەلاحەددین دەمیرتاش» ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا رۆژی چوارەمی نوامبەری ٢٠١٦ی زایینی لەگەڵ دە پەرلەمانتاری دیکەی پارتەکەی لەوانە «فیگەن یوکسەک داغ» ، ھاوسەرۆکی ھەدەپە دەستگیر کران.

سەرپەیڤ