کانونی دوھەم 17, 2021 12:10 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەکانی ئەردۆغان لە ساڵی 2021 لە عێراق

میدیایەکی فەڕەنسی لە لێکدانەوەیەکدا گەڵاڵەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دراوسێیەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی خۆی واتا عێراق شی کردەوە.

 

بە پێی راپۆری هەواڵی میهر، ڕۆژنامەی فەڕەنسی لۆفیگارۆ نووسیویەتی: ئەردۆغان چاوی لە عێراقە و لەمپەرێکیش لە بەرامبەریدا نییە. تورکیا تەنیا بە هێرشی ئاسایی بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق ڕازی نابێت. لە ساڵی ڕابردووی زایینی هێرشی سەربازی تورکیا زیادی کردووە.

ئەم میدیایە هەروەها هۆشداری داوە ئەگەری ئەوەی کە تورکیا هێرش بکاتە ناوچەکانی عێراق و زەوینەکانی داگیر بکات و بنکەی سەربازی هەمیشەیی دامەزرێنێت، هەیە.

لە لایەکیترەوە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕانسەش لە ڕاپۆرتێکدا دووبەرەکییەکانی نێوان پاریس و ئەنقەرە سەبارەت بە سوریا، لیبی و قەرەباغی لێک داوەتەوە و ئەگەری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی فەڕانسە و تورکیای بە ئەگەرێکی دوور و نەگونجاو زانیوە.

لۆمۆند نووسیویە: ئەردۆغان بەڕاستی لە گەمارۆی بروکسل لە مانگی مارس دەترسێت. لە لایەکەوە ساڵی 2021 ساڵێکی پڕ لە مەترسی ناوخۆیی بۆ ئەردۆغان دەبێت. دۆخی ئابووری نالەبار، قەیرانی بژیویی ژیانی تورکەکان و باش کۆنترۆڵ نەکردنی کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی پێگەی ئەردۆغان لە لای خەڵکەوە بە شێوەیەکی بێ وێنە دابەزێت و لە لایەکیتریشەوە لە ئاستی نێونەتەوەییەوە پێگەیەکی باشی نییە و تووشی دوورەپەرێزی سیاسی بووە.

سەرپەیڤ