ئاڵمان لە نێوان تورکیا و یۆنان نێوبژیکاری دەکات
کانونی دوھەم 18, 2021 09:12 Asia/Tehran
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بگاتە ئەنقەرە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەچوارچێوەی نێوەندگیری بۆ چارەسەری کێشەکانی تورکیا-یۆنان.
بەپێی میدیاکان بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 18ی کانونی دووەم هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بگاتە ئەنقەرە و چاوی بە مەولود چاوشئۆغلۆ-ی هاوتا تورکییەکەی بکەوێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە 25ی ئەم مانگە وتوێژەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دەستپێبکاتەوە ئەمەش بەهۆی هەوڵەکانی ماس لە هاوینی ڕابردوو لە چوارچێوەی ئەو نێوەندگیرییەدا.
پێشتر یۆنان، تورکیا تۆمەتبارکرد بە گەڕان و هەڵکۆڵینی نایاسایی بەدوای گازدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە بیانوی ئەوەی یاسای دەریایی نێودەوڵەتی ڕێگەی گەڕان لەو ناوچانەدا نادات بۆ یۆنان نەبێت، لەبەرامبەریشدا ئەنقەرە پێیوایە ئەو ناوچانە بەشێکن لە وڵاتەکەی.