کانونی دوھەم 20, 2021 10:04 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دەیان کەس لە تورکیادا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش

٣٥ کەس لە تورکیادا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش ڕاپێچ کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی چاپی ئەستەمۆڵ، دادئەستێنی پارێزگای «غازی ئانتپ» بڕیاری گرتنی بۆ ٣٧ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعش دەر کرد.

بە پێی دوایین ھەواڵەکان، ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لە ١٥ پارێزگای ئەم وڵاتە بە شێوەی ھاوکات دەستی پێکرا، ٣٥ کەس لەو داواکراوانەیان قۆڵبەست کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە کاتی پشکنینی شوێنی سەقامگرتنی ئەم کەسانە ڕادەیەکی زۆر بەڵگەو کەرەستەشیان دۆزییەوە.

وەک باسی دەکرێت پشکنین بۆ گرتنی دوو گومانلێکراوی دیکەش ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ