شوبات 21, 2021 23:10 Asia/Tehran
  • بە تۆمەتی سەردانکردنی چیای گارە دۆسیەی دادوەری دژی نوێنەرێکی هەدەپە تۆمار کرا

دادوەری باڵای ئەنقەرە جووڵاندنی کەیسی دیلان تاشدەمیر نوێنەری هەدەپەی دەست پێکرد.

بە پێی ھەواڵی کوردپرێس، دادوەری باڵای ئەنقەرە دەستی کرد بە جووڵاندنی دۆسیەی دیلان درایت تاشدەمیر ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە شاری ئاگرین ئەوەش بە تۆمەتی پێوەندی کردن بە گرووپی تیرۆریستییەوە.

بەدواداچوونەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بەرنامەیێکی تەلەڤزیۆندا تاشدەمیری کردە بەردەنگ.

سۆیلۆ لەو بەرنامە تەلەڤزیۆنییەدا ئەندامانی هەدەپەی کردە ئامانج و ئیدعای کرد کە دیلان تاشدەمیر نوێنەری هەدەپە لە ئاگرین سەردانی گارەی کردووە.

پاش ئەو ئیدعایە تاشدەمیر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڵامی سۆیلۆی دایەوە و گوتی ناڕاست بوونی ئەو ئیدعایەی وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرا دەکات.

سەرپەیڤ