شوبات 22, 2021 09:47 Asia/Tehran
  • دابەزینی دەنگەکانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە پارێزگا کوردیەکان

دەنگەکانی ئاکەپەی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە پارێزگا کوردیەکان دابەزینی سەتی 7.9 نیشان ئەدات .

بە پێی هەواڵی کوردپرێس ، ناوەندی خوێندنەوەی مەیدانیی و سیاسی و کۆمەڵایەتیی لەم دواییانەدا راپرسیەکی لە پارێزگا کوردیەکانی ئورفا ، ئامەد ، ماردین ، موش ، قارس ، ئاگری ، بینگوڵ و وان و هەورەها شارەکانی ئەم پارێزگایانە لە نێو 1507 بنەماڵە بە شێوەی مەیدانیی ئەنجامداوە .

 لەم راپرسیەدا وەک یەکەم پرسیار لە بەردەنگان پرسیار کراوە بە ڕای تۆ گەورەترین کێشەی تورکیا چیە ؟ سەتی 61.4 ی وڵامدەران ، قەیرانی ئابووری و و بێکاری و سەتی 16.9 دۆزی کوردیان بە کێشەی سەرەکیی زانیوە .

هەر بە گوێرەی راپرسیەکە ، سەتی31.8 ی وڵامدەران ، هەدەپە یان بە باشترین بژارە بۆ چارەسەریی کێشەکانی وڵات زانیوە .

سەرپەیڤ