شوبات 22, 2021 17:36 Asia/Tehran
  • راگێندرانی باری نائاسایی لە پارێزگەی ماردین

حکومەتی تورکیا بە بیانووی شەڕی پەکەکە ، لە 18 ناوچەی پارێزگەی ماردین باری نائاسایی راگەیاند .

پارێزگاریی ماردینی تورکیا بە دەرکردنی راگێندراوێک باسی جێبەجێ کرانی یاسا و رێسای تایبەتی سەربازیی لە 18 ناوچەی گردوپەڕی سێ شاری کزیل تەپە ، مازی داغ و دریک ی کرد بۆ دەسپێکردنی ھەڵمەتی نوێ لە دژی پەکەکە . 

لە راگێندراوەکەی پارێزگاریی ماردین دا ھاتووە : لە کاژێر شەشی بەیانی بە کاتی خوجێیی 22ی شوباتەوە تا کاتێکی نادیار شارومەندان بێ وەرگرتنی موڵەت لە ناوەندە ھاوپێوەندەکان بۆیان نیە پێ بنێنە ئەو ناوچانە . 

بەر لەوە کاربەدەستانی تورکیا ، پەکەکەیان بە بەرپرسی کوژرانی 13 لەشکەری و ھێزی ئاسایشیی لە  چیای گارە دەزانی و پەکەکە ئەم بانگەشەی حکومەتی تورکیای رەتکردووەتەوە و دەڵێ ئەو کەسانە لە پەلامارەکانی ئەرتەشی تورکیادا کوژراون . 

سەرپەیڤ