شوبات 23, 2021 07:54 Asia/Tehran
  • خەمساردیی ئەردوغان بەرامبەر بە ڕێنماییە تەندروستییەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە کاتی بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردەکردنی مامۆستایەکی ھەڵکەوتەی ئایینی کە لە بەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کردبوو، ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکانی نەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» کە لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بەردەوام شارومەندانی تورکیا بۆ ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بانگێشتن دەکرد، کەچی لە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردەکردنی «موحەممەد ئەمین ساراچ» سەرۆکی کورسیی قورئان و زانستی حەدیسی مزگەوتی فاتێج کە ھەر لەو مزگەوتەش دا بەڕێوەچوو، بە پێچەوانەی  ڕێنماییە تەندروستییەکان، مەوداو خۆپارێزیی ڕەچاو نەکرد.

جیا لە ئەردوغان، سەدان کەسی دیکەش لە ڕێ و ڕەسمەکەدا بەشدار بوون، کەچی ھیچکامیان مەودایان ڕەچاو نەکردو ھەر ئەم بابەتەش بوو بە سەردێڕی دەنگ و باسی کۆڕوکۆمەڵە ھەواڵییەکانی تورکیا.

«موحەممەد ئەمین ساراچ» بیرمەندی زانستە ئیسلامییەکانی تورکیا کە بۆ ماوەی ٦٥ ساڵ لە مزگەوتی فاتێح دا شەرح و حەدیس و وانەی فیقھی دەوتەوە، ڕۆژی ھەینی لە تەمەنی ٩٠ ساڵی دا لە بەر توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد. «موحەممەد ئەمین» باوکی «یەکتا ساراچ» سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوەی فێرکردنی باڵای تورکیایە.

تورکیا زیاتر لە دوو ملوێن شەشسەدو چل و حەوت ھەزارو ٥٢٦ نمونەی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا تۆمارکراوەو کە لەم ژمارەیە  ٢٨ ھەزارو ١٣٨ کەس ھەر لە دەستپێکی ئەم تەشەنایەوە ھەتا ئێستا گیانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ