شوبات 23, 2021 17:55 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ڕاپێچ کردنەکان لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی «گوێلەن»

بنکەیەکی ھەواڵدەریی تورکیا باسی ڕاپێچ کرانی کۆمەڵێکی دیکە لە ئەفسەرانی دیکەی سوپای ئەم وڵاتەی کرد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی «فەتحوڵڵا گوێلەن».

بنکەی ھەواڵدەریی ڕۆژنامەیەکی چاپی ئەستەمۆڵ ڕۆژی سێ شەممە نووسی: کاربەدەستانی دادەڤانی لە پارێزگای «ئادێنا» لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک دا سەبارەت بە ڕێکخستنی تۆڕی «فەتحوڵڵا گوێلەن» لە نێو سوپای تورکیا بڕیاری گرتنی بۆ ١٣ ئەفسەر دەرکردووە.

بە پێی دوایین ڕێژەکان لە ئۆپراسیۆنێکدا کە بە شێوەی ھاوکات لە ١١ پارێزگای تورکیا لەوانە «ئادێنا» دەستی پێ کرا، کۆمەڵێک لەم کەسانە قۆڵبەست کران.

لە «قونیە»ش کاربەدەستانی دادەڤانی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە سەبارەت ڕێکخستنی تۆڕی «گوێلەن» لەنێو سوپای تورکیا بڕیاری گرتنیان بۆ ١٥ کەس لەوانە سێ لەشکری دەرکرد.

ھەروەھا لە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ١٢ کەس لە قۆڵبەست کران و ئۆپراسیۆنەکە بۆ گرتنی سێ کەسی دیکەش بەردەوامە.

سەرپەیڤ