ئادار 01, 2021 07:36 Asia/Tehran
  • هەوڵی تورکیا بۆ تێوەگلاندنی روسیا لە شەڕی پەکەکە

شارەزای پرسەکانی تورکیا لە وتارێک دا نووسی ، حکومەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەم وڵاتە ، بە نیازی تێوەگلاندنی روسیا لە شەڕی پەکەکەیە.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، سەکینە چەنگیز شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا ، لە وتارێکی خۆی دا گوتی ، حکومەتی تورکیا کە تەقریبەن لە هاوڕێی کردنی جۆی بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کورد بە تایبەت پەکەکە هیوابڕاو بووە ، بە دوای هاوڕێ کردنی روسیا لەم بوارەدایە .

 رەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا لە دیسامبری 2012 دەسپێبوو و بە دوای تەقینەوەی ژوئیەی 2015 لە شاری پرسوس( سوروچ )وەستا . دوای ئەوە ئەرتەشی تورکیا و هێزەکانی پەکەکە پەلاماری سەر یەکتریان دەسپێکرد .

سەرپەیڤ