نیسان 07, 2021 19:13 Asia/Tehran
  • زیندانی ھەتا سەر بۆ دەستەیەک لە لەشکریانی تورکیا

دەستەیەکی تری لەشکریانی پێشووی تورکیا بە تۆمەتی بەشداری لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ سزای زیندانی ھەتا سەریان بۆ بڕایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، دەزگای دادی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ لەشکریی پێشووی ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی دەست ھەبوون لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی دژی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ی سەرۆک کۆمار، سزاداو زیندانی ھەتا سەری بۆ بڕینەوە.

پارێزەری یەکێک لە تۆمەتباران لەم بارەیەوە وتوویەتی: ئەم کەسانە لە ڕیزی ئەو ٤٩٧ کەسە گومانلێکراوەن کە دادگەی ئانکارا لە پەیوەندی لەگەڵ کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ سزای بۆ دیاری کردوون و زۆربەیان لە سەردەمی خزمەتکردنیاندا لە ڕیزی پاسەوانی سەرۆک کۆمارەتیی بوونە.

دەوڵەتی تورکیا ھەتا ئێستا لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم کودەتایەدا دەیان ھەزار کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتەی زیندانی کردووەو یان لە سەر کار لای بردوون.

 

سەرپەیڤ