نیسان 18, 2021 12:12 Asia/Tehran
  • ئەندام پەرلەمانێکی جەهەپە: حکومەتی تورکیا بە ئەندامانی داعش مافی هاووڵاتیی تورکیای داوە

ئەندام پەرلەمانێکی جەهەپە دەڵێت :حکوتی تورکیا بە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی باڵای داعش مافی هاووڵاتی بوونی تورکیای داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کە حکومەتی تورکیا دەستی بەسەر دارایی  ھەندێ کەس داگرت  بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان ، دەرکەوت کە ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە ئەندامانی باڵای داعشن کە مافی هاووڵاتی بوون و مانەوە لە تورکیایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە وەرگرتووە.

تەکین بینگۆل نوێنەری کۆماری خوازی گەلان بە ئاماژە بە هەوڵە تیرۆریستانەکانی داعش داوای لە حکومەت کردووە تا سەبارەت بە پێدانی مافی هاووڵاتیی تورکیا بە داعشییەکان روونکردنەوە بدات . 

جگە لەم بابەتانە، ڕێک چەند ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی لیستی ناوی ئەو کەسانە کە گوایە داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە، ژمارەیەک دیپلۆماتی کۆنی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین بە درۆ بوونی دەست بەسەردا گرتنی دارایی ئەندامانی پەکەکە وەکوو قارایلان ئاماژەیان کرد و وتیان کە ئەوان ساڵەهایە کە لە تورکیا هیچ داراییەکانیان نییە و ئەو کارەش بەس نمایشی حکومەت بۆ هێنانی ناوی داعشییەکان لە پاڵ ئەندامانی پەکەکە، کەجەکە و پەیەدە بووە.

سەرپەیڤ